ڕۆیتێرز: ترامپ بژاردەی هێرشکردنە سەر سەرکوتکەران تاوتوێ دەکات

...زیاتر

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتێرز لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە ڕایگەیاند کە دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئامریکا، بە مەبەستی پشتگیریکردن لە خۆپیشاندەرانی ئێران، سەرقاڵی تاووتوێکردنی کۆمەڵێک بژاردەیە دژی کۆماری ئیسلامی. بە وتەی ئەم سەرچاوانە، یەکێک لەو بژاردانەی لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت، ئەنجامدانی هێرشی ئامانجدارە بۆ سەر ئەو هێزە ئەمنییانە و ئەو فەرماندانەی کە دەستیان هەیە لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکاندا؛ هەنگاوێک کە کۆشکی سپی پێیوایە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ورەی خۆپیشاندەران.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەگەری هێرشی بەرفراوانتر بۆ سەر بەرنامە ناوەکی و مووشەکییەکانی کۆماری ئیسلامیش خراوەتە ڕوو، هەرچەندە ترامپ هێشتا بڕیاری کۆتایی لەسەر کردەوەی سەربازی نەداوە. ڕۆیتەرز هەروەها نووسیویەتی کە ئامادەیی کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا لە ناوچەکەدا، توانای واشینگتنی بۆ کردەوەی سەربازیی ئەگەری زیاد کردووە. لە هەمان کاتدا، هەندێک سەرچاوە هۆشدارییان داوە کە هێرشی سەربازی لەوانەیە ببێتە هۆی لاوازکردنی بزووتنەوەی ناڕەزایەتی لە ناوخۆی ئێراندا.

بەرنامەکان