دەستبەسەرکرانی ١٥کەس لە ئیلام لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە

...زیاتر

لە بەردەوامی گوشار و  دەستبەسەرکران و ڕەشبگیرییەکانی  یەک لە دوای یەکی خەڵک لە شارەکانی کوردستان لەلایەن هێزەئەمنیەتییەکای کۆماری ئیسلامی،لە ڕۆژەکانی سێشەممە ٧ی ڕێبەندا و ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی ڕێبەندان ١٥ کەسی کورد لە ئیلام  لەلایەن هێزەئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنی نادیار. ئەم کەسانە کە دەستبەسەرکراون بریتین لە، مێهرداد حەسەنوەند، هابیل بەیگ محەممەدی، حەمید چراغی، ساسان پاک ڕەوان، زاهێد زارعی، جەعفەر مەحموودی، حسێن مەحموودی، سەعید یاسی، حەسن خۆشڕو، مێهرداد نەسیری، مۆجتەبا حاجیان، فەرزانە سەیدی، محەممەد ڕەزا شەهبازی، زەهرا نەزەری و  کیان نیگەهدار، کە لە ماوەی دوو ڕۆژدا واتە ڕۆژی ڕابردوو و ئەمڕۆ کە دەکاتە ٨ی ڕێبەندان بە بێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی و بە شێوەیەکی توندوتیژیانە دەستبەسەر کراون و تا ئێستاش هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم کەسانە نەزانراوە.

جێگای ئاماژەیە لە ئێستادا ئاماری دەستبەسەرکراوان لە ئیلام لە ماوەی یەک هەفتەدا لانیکەم گەیشتووە  سەرۆی ٣٦کەس کە گواستراونەتەوە بۆ شوێنی نادیار و هیچ زانیارییەک سەبارەت بە دۆخیان و چارەنووسیان بەردەست نییە

بەرنامەکان