ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی ڕێبەندان و هاوکات لە گەڵ بەردەوامی دەرکەوتنی ناوە ناوەی ئاماری گیانبەختکردووانی خۆپیشادانەکانی ئەم دواییە لە شارەکانی ئێران و کوردستان، کە بە فەرمانی خامنەیی و بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بە تایبەت لە ڕۆژەکانی ١٨ و ١٩ی بەفرانبار گیانیان بەختکرد، تیمی ئاماری ڕۆژهەڵات، هەوڵی داوە سەرەڕای بچڕاندنی ئینترنێت و سنوورداری دەستڕاگەیشتن بە زانیارییەکان، ئامارەکان بە وردی پشتڕاست بکاتەوە کە ڕۆژانە لە هەواڵەکان باسمان کردوە. نوێترین ئاماری گیانبەختکردووان کە ئەمڕۆ بە دەستی ئاماری ۆژهەڵات گەیشتووە، ڕەزا قەنبەری، ئەسرا تاوسی نیا، ئەمجەد شوجاعیان، مهرداد کرماجانی، ڕەزا حاجی مورادیان، ڕۆزان عەبدی خەڵکی دیواندەرە و دانیشتووی تاران، کیانووش شیرین بەیان کوردی یارسان، میلاد ئێتمانی، خوسرەو بیهرەنگ، لەیلا شوکری ، سەعید کەهراری، مێهدی عێبادوڵاهی خەڵکی شاری قوروە و ئارتین عەبدوڵڵاهی-دانشجوی کوردی خەڵکی سەردەشت کە لە تاران کوژراوە، ئەو کەسانەن کە بە داخەوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی گیانیان بەختکردوە و پەیوەست بوون بە کاروانی گیانبەختکردووانی کوردستان
جێگای ئاماژەیە ناوەندی ئاماری ڕۆژهەڵات توانیویەتیەتی تا ئێستا ناوی ٢٤٤ کەس لە گیانبەختکردوانی کوردستان پشتڕاست بکاتەوە


