جان بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئامریکا وتی، ئەگەر ئامانجی چالاکیی سەربازی لە دژی کۆماری ئیسلامی گۆڕینی ڕێژیم” بێت، هێرشێکی سنووردار کار ناکات و زنجیرەیەک هێرشی یەک لە دوای یەک و ستراتژی دەبێ لە بەرنامەی کاردا بێت.
بۆڵتۆن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی نیوز نەیشن جەختی لەوە کردەوە: پێویستە بە شێوەیەکی پلان بۆ داڕێژراو و ستراتیژی هەڵسوکەوت بکەین و چەندین هێرش لەبەرچاو بگرین بۆ ئەوەی هەم تواناکانی کۆماری ئیسلامی لە بواری ئەتۆمی و تیرۆردا لاواز بکەین و هەم دەسەڵاتەکەی بۆ سەرکوتکردنی خەڵک لە ناوخۆی وڵات کەم بکەینەوە.
ئەو لێدوانانەی بۆڵتۆن لە کاتێکدایە کە لە ماوەی هەفتەکانی ڕابردوو جیا لە هەڵوێست و قسەکانی ئامریکا و ترامپ سەبارەت بە پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی خەڵکی ئێران و هەرەشەی ڕووبەروو بوونەوە لە گەڵ کۆماری ئیسلامی هاوکات رەوانە کردنی هێزێکی زۆری ئامریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەگەری لێدان و هێرشی ئامریکا بۆ سەر ئێرانی زیاد کردووە .


