پێداگری ئامریکا و ٤٠وڵات بۆ جێبەجێکردنی بڕیارنامەکانی شۆرای ئەمنییەتی نەتەوەیەکگرتووەکان دژی کۆماری ئیسلامی 

...زیاتر

وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاندووە کە هەفتەی ڕابردوو کۆبوونەوەیەک بە بەشداریی ٤٠ وڵات لە «پراگ»ی پایتەختی کۆماری چیک بەڕێوەچووە.  

​تەوەرەی سەرەکی ئەم کۆبوونەوەیە بریتی بووە لە پێویستی جێبەجێکردنی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش دژی کۆماری ئیسلامی ئێران

​لەو بەیاننامەیەدا کە ڕۆژی سێشەممە ٧ی ڕێبەندان بڵاوکراوەتەوە، هاتووە کە ئامریکا لەو کۆبوونەوەیەدا داوای دووبارە جێبەجێکردنەوەی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران  کردووە. هەروەها ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا جەختی لەسەر گرتنەبەری ڕێوشوێنی تایبەت بە چالاکییەکانی کۆماری ئیسلامی کردووەتەوە.

​سەرکوتکردنی توندوتیژانەی خۆپیشاندانەکانی بەفرانباری ١٤٠٤ و هەروەها بەردەوامیی هەڕەشە بەرفراوانەکانی کۆماری ئیسلامی، ئەو هۆکارانەن کە لە ڕوانگەی ئامریکا و هاوپەیمانەکانیەوە، جێبەجێکردنەوەی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش و سنووردارکردنی چالاکییەکانی کۆماری ئیسلامی  پێویستە

بەرنامەکان