یەکێتی ئوروپا سپای پاسدارانی بە تێرۆریست ناساند

...زیاتر

یەکێتیی ئورووپا ڕایگەیاند کە سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بە فەرمی خستووەتە ناو لیستی «ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان»ەوە. کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئورووپا، وتی ئەم بڕیارە وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە سەرکوتکردنی توندوتیژانەی خۆپێشاندانەکان لە ئێران دراوە و جەختی لەوە کردەوە کە سەرکوتکردنی لەو شێوەیە نابێت بێ وەڵام بێت.

ناوبراو هەروەها وتی حکومەتێک کە هەزاران کەس لە هاووڵاتییانی خۆی دەکوژێت، لەسەر ڕێگای لەناوچوونی خۆی هەنگاو دەنێت. هاوکات، وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ٢١ کەس و دامەزراوەی سەر بە کۆماری ئیسلامییان خستە لیستی سزاکانەوە، لەوانە وەزیری ناوخۆ و داواکاری گشتی، و داراییەکانیشیان بلۆک کران.

بەرنامەکان