ئاشکرابوونی ناسێنەی چەند خۆپیشاندەرێکی گیانبەختکردووی دیکەی کورد 

...زیاتر

لە گەڵ دەستپێکی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە ئێران و کوردستان و کۆمەڵکوژییەکانی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە خەڵکی بێتاوان، تیمی ئاماری ڕۆژهەڵات بەردەوام هەوڵی داوە جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە خۆپیشاندەران لە ئێران و کوردستان بگوازێتەوە. کە بە داخەوە ڕۆژ لە گەڵ رۆژ ئاماری گیانبەختکردووان و برینداران بە تایبەت لە ڕۆژەکانی  ١٨ و ١٩ی بەفرانبار کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کراونەتە ئامانج  زۆرتر دەردەکەوێ، دوکتور پدرام ئەرغەوان ، ئەمیر حەسن حەساری لە کرماشان، کامڕان ئەکبەری لە شاباد، جابر عەبدی، سەججاد فەیزی، ساسان کشوەری،  مێهدی زارعی، عەلی ئارمەند، خوداد ئەلفەتی، موعین ڕەنجبەر، مۆجتەبا بەیگی، ئەشکان بەستار، ئیسماعیل عەباس پامامی، محەممەد جەعفەری، ئەو نوێترین کەسانەن کە ناویان ئاشکرا بووە و پەیوەست بوون بە کاروانی گیانبەختکردووانی کوردستانەوە

جێگای ئاماژەیە  تا ئێستا ناوەندی ئاماری ڕۆژهەڵات توانیویەتی ناوی ٢١٨ کەس لە گیانبەختکردوان پشتراست بکاتەوە و بە پێی بەراوەردی هەواڵ و داتاکانی بەردەست پێدەچێت ئامارەکە زۆر لەوەی تا ئێستا باس دەکرێت زیاتر بێت.

بەرنامەکان