ڕۆیتێرز: کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکەی ئامریکا گەیشتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

...زیاتر

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری “یو ئێس ئێس ئابراهام لینکۆڵن” بە هاوڕێیەتی چەند کەشتییەکی جەنگیی تێکشکێنەر کە تەیارکراون بە مووشەکی ئاڕاستەکراو، گەیشتوونەتە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بە وتەی دوو بەرپرسی ئامریکایی، ئەم هەنگاوە توانای ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ بەرگریکردن لە هێزەکانی و ئەنجامدانی کردەی سەربازیی دژی کۆماری ئیسلامی زیاد دەکات.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کەشتیی ئابراهام لینکۆڵن چووەتە ناو ئاوەکانی ژێر دەسەڵاتی فەرماندەیی ناوەندیی سپای ئامریکا (سێنتکام). پێشتریش کەناڵی فۆکس نیوز باسی لە جێگیرکردنی ئەم کەشتییە لە ناوچەی سێنتکام و بەرزبوونەوەی ئاستی هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی کردبوو.

دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئامریکا، پێشتر ڕایگەیاندبوو کە واشنگتۆن “ئارمادایەکی” (کۆمەڵە کەشتییەکی جەنگیی گەورە) بەرەو ئێران ناردووە، هەرچەندە هیوای خواستبوو کە پێویست بە بەکارهێنانی نەکات.

ئەم پەرەسەندنانە لە کاتێکدا دێن کە گرژییەکانی نێوان تاران و واشنگتۆن زیادیان کردووە و بەرپرسانی ئیسرائیلیش لە هەر جۆرە کردەوەیەکی کۆماری ئیسلامی دژی ئیسرائیل هۆشدارییان داوە.

بەرنامەکان