نزیکبوونەوەی کەشتی بارهەڵگری ئابراهام لینکۆڵن بە ئێران و نیگەرانی کۆماری ئیسلامی

...زیاتر

ئاژانسی هەواڵی 13ی ئیسرائیل ڕایگەیاند کەشتی بارهەڵگری یو ئێس ئێسی ئابراهام شەوی ڕابردوو گەیشتووەتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە نزیک ئیڕان جێگیر بووە .

لە هەمانکاتدا کاناڵی ١٣ی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە کەشتییەک کە سیستەمی بەرگریی تایبەتی مووشەکی هەڵگرتووە، لە ئامریکاوە بەرەو ئیسرائیل دەڕوات بە مەبەستی بەرگری کردن لە ئەگەری هیرشی ئاسمانی ئێران بۆسەر ئیسرائیل.

جێگای ئاماژەیە محەممەد ڕەزا عارف جیگری پزشکیان لە کاردانەوە بە جموجۆڵەکانی ئامریکا و ئیسرائیل و نزیک بوونەوەی کەشتی بارهەڵگری ئابراهام ڕایگەیاند، بەرنامەی ئیدارەی ئێرانییان لە دۆخی شەڕدا ئامادە کردووە و کۆماری ئیسلامی لە ئامادەباشی تەواو دایە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ هەرجۆرە کردەوەیەک لە لایەن ئەو وڵاتانەوە کە ببێتە مەترسی بۆسەر ئێران و خامنەیی.

بەرنامەکان