لە گەڵ دەستپێکی خۆپیشاندان و ناڕەزاایەتییەکان لە ئێران و کوردستان و کۆمەڵکوژییەکانی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە خەڵکی بێتاوان، تیمی ئاماری ڕۆژهەڵات بەردەوام هەوڵی داوە جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە خۆپیشاندەران لە ئێران و کوردستان وەک خۆی پشتڕاست بکاتەوە کە بە داخەوە ڕۆژ لە گەڵ رۆژ ئاماری گیانبەختکردووان و برینداران بە تایبەت لە ڕۆژەکانی ١٨ و ١٩ی بەفرانبار کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کراونەتە ئامانج زۆرتر دەردەکەوێ، محەممەد ڕەزا عەوەز پوور خەڵکی ئیلام تەمەن ١٩ساڵ، ئاروین ئاریا و سوران فەزی زادە خەڵکی سەقز، ئۆمید ساعێدی خەڵکی سنە، سەعید ڕوستەم ئابادی، ئاریەن قاسمی فەر، میلاد موحێبی، پژمان فەخری، حامد بیابانی،عەباس زینەڵی، شەلا کاکایی و خەبات کاکایی دانیشتووی کرماشان ئەو نوێترین کەسانەن کە ناویان ئاشکرا بووە و پەیوەست بوون بە کاروانی گیانبەختکردووانی کوردستناوە
جێگای ئاماژەیە تا ئێستا ناوەندی ئاماری ڕۆژهەڵات توانیویەتی ناوی198 کەس لە گیانبەختکردوان پشتراست بکاتەوە و پێدەچێت ئامارەکە زۆر لەوەی تا ئێستا باس دەکرێت زیاتر بێت.


