بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات، سەر لە ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو، چالاکێکی مەدەنی بە ناوی سۆهراب بەهرامی خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە لەو شارە دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنی نادیار. جێگای ئاماژەیە هێزە ئەمنیەتییەکان بە بێ هیچ بەڵگەیەکی دادوری یاسایی و هەروەها بە هێرش بردنە سەر ماڵەکەی و بە شێوەیەکی توندووتیژیانە دەستبەسەریان کردوە. جێگای ئاماژەیە شەپۆلی نوێ دەستبەسەرکرانی چالاکی مەدەنی و مامۆستایان لە شارەکانی کوردستان پەرەی ساندوە. هەر لە ڕۆژانی ڕابردووشدا ژنە چالاکێکی خەڵکی سنە بە ناوی شەهزاد ڕەزایی لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر و تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە دۆخی و چارەنووسی بەردەست نیە. هەروها و بە پێێ هەواڵی گەیشتوو بە ڕۆژهەڵات، کەسێکی دیکە بە ناوی فایەق عەبدوڵڵازادە کوڕی برایم و خەڵکی پاشبڵاغ سەر بە شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنەتییەکانەوە دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنی نادیار تەنیا لە شاری ئیلام زیاتر لە ٢١کەس دەستبەسەرکراون و چارەنووسیان ناڕوونە


