خامنەیی لە ترسی هێرشی ئامریکا گواسترایەوە بۆ پەناگەیەکی ژێرزەمینی

...زیاتر

بەپێی نوێترین زانیارییەکان ، لە دوای زیادبوونی ئەگەری هێرشی ئامریکا، عەلی خامنەیی لە پەناگەیەکی تایبەت و ژێرزەمینی لە تاراندا خۆی شاردووەتەوە. باس لەوە دەکرێت ئەم بڕیارە دوای هەڵسەنگاندنی بەرپرسانی باڵای سەربازی و ئەمنیی کۆماری ئیسلامی دراوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە مەسعوود خامنەیی بەرپرسیارێتیی کاروباری ڕۆژانەی نووسینگەی گرتووەتە ئەستۆ و موجتەبا خامنەیی ئەرکی پەیوەندیکردنی لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتیدا پێ سپێردراوە. هاوکات، دۆناڵد ترامپ پشتڕاستی کردەوە کە کەلوپەل و کەرەستەی سەربازیی فراوان و کەشتیگەلێکی گەورەی جەنگیی ئەمریکا بەرەو ناوچەکە بەڕێکەوتوون و ڕایگەیاند واشنگتۆن لە نزیکەوە چاودێری گۆڕانکارییەکانی ئێران دەکات.

بەرنامەکان