بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕۆژهەڵات، ڕێبوار مارابی خەڵکی ناوچەی مارال سەر بە شاری کامیاران و زیندانی سیاسی پێشوو و یەکێک لە ناڕازییانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، سەر لە نوێی لە کاتی خۆپیشاندان و ناڕەزایەرییەکانی ئەم دواییە لە ئێران و کوردستان، لە ڕێکەوتی ٢١ی بەفرانبار لە تاران دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنی نادیار. جێگای ئاماژەیە ڕێبوار مارابی لە تاران ئاشپەز بووە و لە کاتی ناڕەزایەرییەکان لەو شارە دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی نەزانراوە.
.ناوبراو پێشتر لە کاتی ئاخێزەجەماوەرییەکانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی دەستبەسەر دەکرێت و پاش ماوەی یەک ساڵ زیندانیکردن ئازاد دەکرێت


