شورای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە سەرکوتەکانی ئێران دەکات

...زیاتر

ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەیەکی نائاساییدا کە لە ٣ی ڕێبەندان بەڕێوەچوو، بڕیارنامەیەکی پەسەند کرد و تێیدا داوای «لێکۆڵینەوەی بەپەلە»ی کرد سەبارەت بە سەرکوتە خوێناوییەکانی خۆپێشاندانەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ لە ئێران. هەروەها ئەرکی لێژنەی سەربەخۆی ڕاستی دۆزینەوەی بۆ ماوەی دوو ساڵ و ئەرکی بڕیاردەری تایبەتی مافی مرۆڤی ئێرانی بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک درێژکردەوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا، بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەخنەی توندیان گرت لە کوژرانی هەزاران کەس کە منداڵیشیان تێدایە، هەروەها دەستبەسەرکردنی بەکۆمەڵ، بەکارهێنانی چەکی قورس، ئەشکەنجەدان، دانپێدانانی زۆرەملێ و پچڕانی ئینتەرنێت وەک ئامرازێک بۆ شاردنەوەی سەرکوتەکان.

سەرباری دژایەتی وڵاتانی وەک چین، پاکستان، میسر و کوبا، بڕیارنامەکە بە دەنگی ئەرێنیی ٢٥ وڵات پەسەند کرا.

بەرنامەکان