سەرچاوە باڵا ئەمنییەکانی ئیسرائیل ڕۆژی هەینی بە ئاماژەدان بە ئەگەری هێرشی سەربازی ئامریکا بۆسەر ئێران ڕایگەیاند: ئیسرائیل لە باڵاترین ئاستی ئامادەیی خۆی دایە بۆ هەرجۆرە ئۆپەراسیۆنێکی بەرگری و هێرشی بۆسەر ئێران و ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ وڵام دانەوەی تاران یان وڵاتە هاوپەیمانەکانی.
جێگای ئاماژەیە بۆ یەکەم جارە لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوودا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شایەتی لێشاوێکی بێ وێنە و بەربڵاوی هاتنی کەرەستە و یەکە سەربازییەکانی ئەمریکا بووە.


