دوابە دوای خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییە گیشتییەکان لە ئێران و هاوکات بچڕاندنی ئینترنێتی بە ئەنقەست بۆ کوشتار و سەرکوتی زیاتر لەلایەن کۆماری ئیسلامی، ناوی ١٠ گیانبەختکردووی دیکەی کورد کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم گیانیان بەختکردبوو بۆ ڕۆژهەڵات ئاشکرا کرا. دکتۆر سەجاد کیانی پزشکی ددان، مەسوود سەهامی، میلاد فەرۆخی، نەوید میرزایی، جەبار عەبدی، ئەمیر حسێن نادری، جەواد نیازی، فەرشید شەکرد سۆخەن، فەرزاد خێردار و مۆهەنا دووکوشکاوی
ئەو١٠ کەسەن کە لە کاتی خۆپیشاندانەکان لە کرماشان گیانیان بەختکرد و پەیوەست بوون بە کاروانی گیانیبەختکردووانی ڕێگای ئازادی.
جێگای ئاماژەیە ڕیکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەڵێن پێدەچێت ئامارەکان زۆر لەوەی هەن زیاتر بێت، کە تا ئێستا بەهۆی قەتع بوونی ئینتێرنێت بۆ ماوەی 14ڕۆژی بەردەوام ئاشکرا نەکراون.


