بە پێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ناوی دوو کەسی تری کورد کە یەکیان مناڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ بوو و لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە ئوستانەکانی خوزستان و کرماشان گیانیانن بەخت کرد ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەو ڕێکخراوە، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٨ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٤، سەعید تەروەند تەمەن ٣٣ ساڵ خەڵکی مێهران و پەیمانکار لە کۆمپانیای نەوتی ئابادان، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەم شارە بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانی لەدەستدا. بەگوێرەی سەرچاوەکانی هانا، تەرمی ئەم گیانبەختکردووە دوای پێنج ڕۆژ و تەنیا دوای فشار و هەڕەشە و وەرگرتنی بەڵێن لە بنەماڵەکەی ڕادەست کراوە و دواجار ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی بەفرانبار، لە زێدی خۆی، گوندی چەلەب بە خاک سپێردرا.
لە ڕاپۆرتێکی دیکەدا ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ڕایگەیاند کە مەلیکە شەهمورادی گەنجێکی تەمەن ١٦ ساڵ خەڵکی شاری کەرەندغەرب لە کاتی ناڕەزایەتییە گشتییەکانی گەڕەکی شەهرەک موعەلم لە کرماشان ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ ڕاستەوخۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکان کراوەتە ئامانج و بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە.


