ئاشکرابوونی ناوی سێ گیانبەختکردووی دیكەی کورد لە ناڕەزایەتییەکانی تاران و ڕەی

...زیاتر

ە پێی زانیارییەکانی ڕۆژهەڵات ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانبار، محەممەدرەزا عەبدولڕەحمانزادە، مێرمنداڵی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی سەڵماس لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی تاراندا کوژراوە.

سەرچاوەیەک لەم بارەوە ڕاگەیاندووە کە تەرمی ئەم منداڵە بۆ قوم گواستراوەتەوە و سەرەڕای تێپەڕبوونی هەفتەیەک تا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

هەروەها لە هەمان ڕۆژدا، مەیسەم نەزەری، تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی کرماشان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان کوژرا.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان تەرمی ئەم گیانبەختکردووە لە بەرامبەر ٧٠٠ ملیۆن تمەن ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.
بە پێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا،  شەوی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی یاسین ئیلاهی خەڵکی ئاوایی “ئاوهەنار”ی سەر بە شاری ئاودانان لە پارێزگای ئیلام، لە کاتی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە تاران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شەوی هەینی ١٩ی بەفرانبار، یاسین ئیلاهی لە میانەی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە فەلەکەی دووهەمی دوڵەتاوای تاران، بە تەقەی ڕاستەوخۆ بە چەکی کڵاشینکۆف، دوای بەرکەوتنی فیشەک لە سەرسینگی، گیانی بەختکرد.

شایانی باسە، تەرمی یاسین ئیلاهی لە گۆڕستانی ئیبن بابویە لە شاری رەی تاران ئەسپەردە کراوە

بەرنامەکان