مای ساتۆ: پێویستە لێکۆڵینەوە لە جنایەتە دژە مرۆڤایەتییەکان لە ئێران بکرێت

...زیاتر

مای ساتۆ وتەبێژی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ئەی بی سی ڕایگەیاند: پەیویستە هەیئەتێکی دۆزینەوەی ڕاستییەکان لێکۆڵینەوە لە جینایەتە دژە مرۆڤایەتییەکان لە کاتی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکان لە ئێران بکات کە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە ڕوویداوە.

جەختیشی لەوە کردەوە کە تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی ئاماژەیە بۆ پێشێلکاریی “بەربڵاو و سیستماتیکی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤ بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنی، لەوانە کوشتن و ئەشکەنجەدان و دەستبەسەرکردن، بۆیە لێکۆڵینەوەی هەیئەت بۆ سەڵماندنی ئەمە پێویستە.

مای ساتۆ ڕایگەیاند: بە وتەی پزشکەکان نزیک بە 20هەزار کەس لەم خۆپیشاندانانەدا کوژراون،کە  بەهۆی قەتعبوونی ئینتێرنێت لەوانەیە ئامارەکە زۆر لەوە زیاتر بێت کە تا ئێستا باس کراوە.

بەرنامەکان