فەرانسە ڕایگەیاند کە پشتگیری لە بڕیاری خستنە ناوەوەی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بۆ نێو لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی یەکێتیی ئورووپا دەکات؛ هەڵوێستێک کە نیشاندەری توندتربوونی مامەڵەی ئورووپایە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی لە دوای سەرکوتکردنی خوێناویی خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییە.
ڕاستەوخۆ
یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاند کە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بە فەرمی خستووەتە ناو لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە
کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئورووپا، وتی ئەم بڕیارە وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە سەرکوتکردنی توندوتیژانەی خۆپێشاندانەکان لە ئێران دراوە و جەختی کردەوە کە سەرکوتکردنی لەو شێوەیە نابێت بێ وەڵام بێت.


